بڕیاری ژماره‌ی (8) ساڵی 1992 جێبه‌جێ كردنی پێداویستیه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌

ژمارەی بڕیار : 8
ساڵی دەرچوون : 1992
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 8
مێژووی بڕیار/18/8/1992ز
27/خه‌رمانان/ 2692ك

بڕیار
پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ /1 - ی مادده‌ 56 – ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی له‌ دانیشتنی رۆژی 18/8/1992دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان راسپیردرێ به‌ په‌له‌ پێداویستییه‌ پێویستییه‌كانی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ ئاماده‌ بكات كه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌ ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكات.
له‌ رۆژی 13هه‌می ئابی ساڵی /1992 به‌رانبه‌ر به‌ 27/ی خه‌رمانانی ساڵی 2692 له‌ هه‌ولێر نووسراوه‌.


                                                                                              جوهر نامق سالم
                                                                            سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق