به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:13
مێژووی بڕیار:5/9/1992
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه/1- ی مادده‌ی/56- ى یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستانی عێراق، ژماره/1- ی ساڵی/1992 ئه‌نجومه‌ن ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بڕیار دا:
1/ مووچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستانی عێراق له به‌زرترین مووچه‌ی به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێژه‌ی 2،5 % زیاتر بێ.
2/ له‌به‌ر ئاڵۆزی باری ئابووری و دارایی ئێستا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بڕیاریان دا مانگانه مووچه‌كه‌یان به‌خه‌زینه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببه‌خشن.
له‌ڕۆژی 3ی ئه‌یلولی ساڵی/1992ز به‌رامبه‌ر به 12ی گه‌لاوێژی ساڵی 2692ك له هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق