بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 31
ڕۆژی بڕیار: 15/1/2003
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەنی نیشتمانی لە دانیشتنی ڕۆژی (15/1/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
یەكەم: بوجەی ساڵی دارایی(2002)ی هەرێم ئیعتیماد دەكرێ وەك ئەساسێك بۆ خەرج و داهاتی بوجەی ساڵی دارایی (2003)ی هەرێم.
دووەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
سێیەم: پێویستە لەسەر وەزیری دارایی و ئابووری ڕێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی (1/1/2003) دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
د. كمال عبدالكریم فۆاد
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق