بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی - عێراق
ژمارەی بڕیار: 37
ڕۆژی بڕیار: 12/5/2003
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (12/5/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
یەكەم: ئەنجومەن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هێزی ئاشتی پارێزی(PMF) Peace Monitoring Force دەردەبڕێت بۆ ئەو ڕۆڵە بەرچاوە و ئەو كۆششە بێ وچانەی لە پێناوی دابینكردنەوەی ئاشتی و تەبایی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا بە خەرجی داوە.
دووەم: ئەنجومەن داوا دەكات لە هێزی ئاشتی پارێز كە كۆتایی بە هەبوونی خۆی لە هەرێمدا بهێنێ و بگەڕێتەوە بۆ كۆماری توركیای دۆست, چونكە ئەركوفرمانی خۆی تەواوكردووە.
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرهاتنییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
د. ڕۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی - عێراق