بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژمارەی بڕیار: 6
رۆژی بڕیار: 28/5/2002
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری دارایی و ئابووری و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (28/5/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-
یەكەم:
ئەو موزایەدانەی لە رۆژی (31/8/1996)دا لە شاری هەولێر ئەنجام دراون لەغو دەكرێن و هەموو ئاسارو بۆین بوونی یاساییشیان پووچەڵ دەكرێنەوەو، موزایەداتی تازەیان بۆ دەكرێتەوە.
دووەم:
هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
سێیەم:
پێویستە وەزیرە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
چوارەم:
ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار.
د.رۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق