بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق
بڕیاری ژمارە (6)ی ساڵی 2009
پشت بەستن بە حوكمی ماددەی (56) بڕگەی (3) لەیاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، لەسەر داوای ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران. پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە (13)ی رۆژی 13/5/2009ی خۆیدا، بڕیاردرا:-
یەكەم: خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق كە لە 4/6/2009 كۆتایی پێدێت بەردەوام دەبێت و پەرلەمان دەمێنێتەوە تاكو هەڵبژاردنی پەرلەمانێكی نوێ و گرێدانی كۆبوونەوەی یەكەمی.
دووەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بریارە بێت.
سێیەم: لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانە حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێ بەجێ بكەن.
چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوواندنیەوە جێبەجێ دەكرێ و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی كوردستان)دا بڵاو دەكرێتەوە.
عەدنان موفتی
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق