به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق
ژماره‌ی بڕیار: 5
مێژووی بڕیار: 29/6/2020
بڕیاری ژماره (5)ی ساڵی 2020
یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه، بۆماوه‌ی (30) سی رۆژ، ده‌توانن پێشنیازه یاسا و بڕیار پێشكه‌ش بكه‌ن.
دووه‌م: حوكمی خاڵی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م بڕیاره، ته‌نها بۆ وه‌رزی گرێدانی یه‌كه‌م (خولی به‌هاره) له ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن و ته‌نها بۆ یه‌ك جار، جێبه‌جێده‌كرێت.
سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ناكۆك بێت.
چواره‌م: ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د.رێواز فایق حسێن
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی گرێدانی یه‌كه‌می ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌م، به‌هۆی په‌تای جیهانی كۆرۆناوه ده‌وامی ئاسایی نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل له په‌رله‌مان ده‌رفه‌تی یه‌كسان و گونجاویان له كاری په‌رله‌مانی بۆ بره‌خسێت بۆ پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه یاسا و بڕیاره‌كان، له پێناو خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌م بڕیاره په‌سه‌ندكرا.