بڕیاری ژماره‌ (13)ی ساڵی 2002 ده‌سه‌ڵاتی هه‌مواركردنی باج و رسوم و كرێ

ژمارەی بڕیار : 13
ساڵی دەرچوون : 2002
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژمارەی بڕیار: 13
رۆژی بڕیار: 3/10/2002
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (3/10/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-
یەكەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق كە بەپێی هەل ومەرجی دارایی و ئابووریی هەرێم رێژەی باج و رسوم و كرێ كە لە یاساو بڕیارگەلی بەركارخراوی هەرێمدا هاتوون، هەموار بكات.
دووەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رسومی نوێ لەسەر ئەو خزمەتانەی كە وەزارەت و دەزگاو دایەرەكانی هەرێم پێشكەشی دەكەن، ئیلغا بكات یا بسەپێنێ.
سێیەم: سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆی هەیە رێنماییەگەلی پێویست بۆ سانا كردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.
چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە تا 31/12/2002 دەخرێتە بەركارو لە وەقایعی كوردستانیشدا بڵاو دەكرێتەوە.

                                                                                                     د.رۆژ نوری شاوەیس
                                                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق