بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژمارەی بڕیار: 7
رۆژی بڕیار: 30/6/2002
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری داد و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (30/6/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-
یەكەم: حوكمەكانی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، هەموو موعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە (التسجیل المجدد)ی زەوی و زارو خانووبەرە (العقارات) كە لە رۆژی (5/3/1991)ەوە جارییە. دەگرێتەوە، بەڵام ئەو حوكمانە ئەو موعامەلانەی سەرلەنوێ تۆماركردنەوانە ناگرێتەوە كە بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون
دووەم: لە ماوەی تانە ڵێدان كە دەقەكەی لە بڕگە (1)ی ماددەی پێنجەمی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001)دا هاتووە، لە رۆژی تەبلیغ كردنی پێوەندیدارەكانەوە دەست پێ دەكات.
سێیەم: وەزیری داد بۆی هەیە رێنماییگەلێ بۆ سانا كردنی بەركارخستنی حوكمەكانی بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (2001) و حوكمەكانی ئەم بڕیارەش دەربهێنێ.
چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار.
د.رۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق