بریاری ژمارە (24) ساڵی 2014 بڕیاری پاڵپشتیكردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئیدارەی گەلی رۆژئاوای كوردستان

ژمارەی بڕیار : 24
ساڵی دەرچوون : 2014
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق
ژمارەی بڕیار: 24
مێژووی بڕیار: 15/10/2014
بڕیاری ژمارە (24)ی ساڵی 2014

پشت بەستن بە حوكمەكانی بڕگەی (1)ی ماددەی (56) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (5)ی رۆژی 15/10/2014 ئەم بڕیارەی دا:

یەكەم: پەرلەمانی كوردستان پاڵپشتی دەكات لە ئیرادەی گەلی رۆژئاوای كوردستان لە هەر شێوازێكی خۆبەڕێوەبردندا بێت، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بكات. 
دووەم: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی توانای دارایی خۆی هاوكاریی پێویست پێشكەش بە رۆژئاوای كوردستان بكات.
سێیەم: پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
چوارەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت. 
پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) جێبەجێ دەكرێت.

                                                                                                                                     د.یوسف محمد صادق
                                                                                                                          سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق

هۆیەكانی دەرچوواندنی ئەم بڕیارە
لەپێناو زیاتر پشتیوانی كردنی بەرخودانی گەلی كوردستان لە رۆژئاوا و، هاوكاری كردنی لە بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی و، پاڵپشتی كردنی یەك رێزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی، ئەم بڕیارە دەرچووێندرا.