بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
هەرێمی كوردستان - عێراق
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆك
بەناوی گەلەوە
بـڕیـاری ژمارە (8)ی ساڵی 2014
بە پێی ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی (1)ی ماددەی (10)ی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان – عێراق ی ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی هەمواركراو پێمان دراوە ، بریارماندا بە دەركردنی بریاری ژمارە (18) ساڵی 2014 كە پەرلەمانی كوردستان-عێراق لە دانیشتنی ژمارە (18) لە 23/7/2014 پەسەندی كردوە :
بڕیاری ژمارە (18)ی ساڵی 2014
تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش
یەكەم: ئەو هێزانەی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن لە ژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ جموجۆڵیان پێ دەكرێت.
دووەم: قەدەغەكردنی ئاڵای حزبی بەسەر چەك و هێزەكانەوە و دانانی ئاڵای كوردستان لە جێگای.
سێیەم: پێدانی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ لە پاش پێدانی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەبێت.
چوارەم: دابینكردنی ئامێری پشكنینی تایبەت بۆ بازگەكان بەمەبەستی تۆكمەتركردنیان.
پێنجەم: حكومەتی هەرێم پاداشتی خانەوادەی شەهیدان و چارەسەری بریندارەكان بكات.
شەشەم: رێكخستنەوەو یەكخستنی دەزگا ئەمنییەكان لەو ناوچە هاوبەشە كوردستانیانەی كە پێشتر لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوون.
حەوتەم: لێدانی خەندەق بە درێژایی ئەو (1050) كیلۆمەترەی كە سنوورێكی نوێیە.
هەشتەم: یەكخستنی مووچە و دەوام و ناوی دەزگاكانی پۆلیس لە كوردستاندا بۆ نموونە (زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن).
نۆیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پێڕەو و رێنماییی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكات.
دەیەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم بڕیارەدا ناكرێت.
یازدەیەم: لەسەر ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
دوانزدەیەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە كاری پێدەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە .
د.یوسف محمد صادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
هۆیەكانی دەرچوواندن
لە پێناو باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و رێكخستنی كاروبارەكانیان و دابین كردنی پێداویستیەكانیان، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا.