بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژمارەی بڕیار: 7
مێژووی بڕیار: 11/4/2000
بڕیار
پشت بە حوكمی ماددە (47) و بڕگە (أ) لە ماددە (48)ی پێرۆی ناوخۆی ساڵی 1992 ی هەمواركراوی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە (7)یدا لەرۆژی 11/4/2000 بەسترا بڕیاری ئەمەی خوارەوەی دا:
یەكەم: پێكهێنانی لیژنەیەكی كاتی تایبەت بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە(986) و بەرنامەی (نەوت بەارمبەر بەخۆراك) ئەوەندەی كە پەیوەندی بە كودستانی عێراقەوە هەیە.
دووەم: لیژنەكە بە سەرۆكایەتی سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانی و ئەندامییەتی نوێنەرێك دەبێ لە هەر یەكێك لە لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن.
سێ یەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی ئیقرار كردنییەوە لە 11/4/2000 دەكەوێتە كار.
چوارەم: لەرۆژنامەی رەسمیدا بڵاودەكرێتەوە.
د.رۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشمانیی كوردستانی عێراق