به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی بڕیار: 4 مێژووی بڕیار: 21/4/2021 بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی پاڵپشت بە حوكمی بڕگەی (1)ی ماددەی (56) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (9)ی ڕۆژی 21/4/2021 ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا: یه‌كه‌م: ڕۆژی (22)ی نیسانی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی دادەنرێت. دووه‌م: لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی، وەك بۆنەیەكی نیشتیمانی یادی ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرن و حكومەتی هەرێم هاوكار دەبێت بۆ یادكردنەوەی. سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن. چوارەم: ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌رچوونیەوە كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. د. رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچواندن بۆ بە فەرمی ناساندنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی، كە یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن (میقداد میدحەت بەدرخان)ەوە لە 22ی نیسانی 1898 لە قاهیرە دەرچووە، بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆڵە مێژوویی و بەرچاوەی كە ڕۆژنامەگەری كوردیی لە پاراستنی زمان و كو‌لتور و پیشەی ڕۆژنامەگەریی و بڵاوكردنەوەی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و بەرەو پێشتبردنی كۆمەڵگادا بینوویەتی، ئەم بڕیارە دەرچوێنرا.