بریاری ژمارە (1) ساڵی 2020 بڕیاری دیاریكردنی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان

ژمارەی بڕیار : 1
ساڵی دەرچوون : 2020
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

كومارى عيراق
هەرێمی كوردستان
عیراق

بــــڕیــــار 

ژمارە (3)ى سالى 2020

بەپێی ئەو دەسەڵاتەى پێماندراوە لە بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (دەیەم) لە یاساى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ى هەموارکراو، بڕیارماندا بە دەرکردنی بڕیاری ژمارە (1)ى ساڵی 2020ى پەرلەمانى کوردستان کە لە دانیشتنی ژمارە (13)ى ئاسایی ڕۆژی 12/1/2020 پەسەندی کردووە:

 بريار
ژمارە (1)ى سالى 2020
رۆژانی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان 
لە هەرێمی كوردستان - عێراق

        پشت بە حوکمەکانی برگەی (1)ی ماددەی (56) لە یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان -عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، برگەی (یەکەم)ی ماددەی (77) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (13)ی رۆژی 12/1/2020 ئەم بریارەی خوارەوەدا:

یەكەم: ئەم بۆنانەی خوارەوە بە بۆنەی فەرمی بۆ پێكهاتەی توركمان دادەنرێت:
1- (17)ی مانگی (11)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی زمان و كولتوری پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.
2- (25)ی مانگی (2)ی هەموو ساڵێك بە رۆژی ڕۆژنامەگەریی پێكهاتەی توركمان دادەنرێت.
دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنی پەیوەندیدار ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.

                                                                                                         د.ریواز فایق حسێن
                                                                                                 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق

هۆیەكانی دەرچواندن

بۆ بەفەرمی كردنی بۆنە نەتەوەیی و كولتوریەكانی پێكهاتەی توركمان، و پتەوكردن و دەوڵەمەنكردنی فرەیی كولتوری لە هەرێمی كوردستان، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا.