به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 26
مێژووی بڕیار: 13/11/2000
بڕیار
له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (15)ی رۆژی (13/11/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1997) پێمانی داوه، ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌مان دا:
1/له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا، بڕیاری ژماره (815)ی رۆژی (20/6/1982)ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌ی شۆرشی عێراقی له كارخرا.
2/ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كاره‌ساتی (مه‌ركه‌به)وه وه‌به‌رده‌كه‌ون یان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن،چ خویان چ كه‌سوكاریان له به‌رده‌م دادگای په‌ێوه‌ندیداره‌كاندا داوای قه‌ره‌بوو له سه‌به‌بكار بكه‌ن.
3/حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌گرێته‌وه كه دوای وه‌كارخستنی رووده‌ده‌ن.
4/هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره بێ ناخرێته‌كار.
5/پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره بخه‌نه كار.
6/ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق