بریاری ژمارە (16) ساڵی 2000 درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری ژمارە (17)ی ساڵی (1999)ی ئەنجوومەن لە (8/4/2000) تاوەكو (4/1/2001) دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بێ تابلۆن

ژمارەی بڕیار : 16
ساڵی دەرچوون : 2000
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 16
مێژووی بڕیار: 24/9/2000
 
بڕیار
 پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ پێی بڕگه‌ (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌، له‌سه‌ر ئه‌و یاساكاریه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كوردستانی عێراق له‌دانیشتنی رۆژی 24/9/2000 یدا ئه‌نجامی دا، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:

یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌ بڕیاری (ژماره‌ (17)ی ساڵی 1992)ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ 4/8/2000 ە‌وه‌ تا 4/1/2001.
دووه‌م: پێویسته‌ وه‌زیری ناوخۆ ئه‌م بڕیاره‌ بخاته‌كار.
سێیه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


                                                                                                                 د.رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                                                                   سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق