به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 22 مێژووی بڕیار:9/10/1994 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان،، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد: یه‌كه‌م: ناونیشانی (فه‌رمانبه‌ری برین پێچ) له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت به (برین پێچ) له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ت، دوای ده‌رچوونی ئه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره ده‌یان گرێته‌وه له تاقی كردنه‌وه‌دا له‌به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی پزیشكی كه وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامه‌كانی داده‌نێ. دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره نةطونجىَ. سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاری جێ به‌جێ بكه‌ن. چواره‌م:ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق