به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره ( 5)ی رۆژی 4/10/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (18) ی ساڵی 2011
یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی سه‌ربازی عێراقی
ژماره (19)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی سه‌ربازی عێراقی ژماره (19) ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و كاركردن به حوكمه‌كانی سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم).
مادده‌ی دووه‌م:
دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبن.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی (سی) رۆژ له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان- عێراق