به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان :45 روژی ده‌رهێنان :4/11/2004 پشت به حوكمه‌كانی برگه (1)ى مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسا ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1992و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ى یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردستانی – عیراق و، داوای وه‌زیری ته‌ندروستی وكاروباری كۆمه‌لایه‌تی وموافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (51)ی رۆژی ( 3/11/2004 )ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ش كه برگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا. 3. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانى عیراقدا. 5. پزیشكی ددان: هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه، بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ، له به‌كالۆریۆسی پزیشكی ددان كه‌متر نه‌بێ و، وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكولێنه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانى عیراق دانی بێدا نابی، به ئیش وكارێكی بڕیار له‌سه‌ر دراوی تایبه‌ت به پزیشكییه‌وه خه‌ریك بێ، ئه‌وه پزیشكی ددانه. به‌شی یه‌كه‌م (دامه‌زراندن وئامانجه‌كانی) ماددە‌ی دووه‌م: سه‌ندیكا: سه‌ندیكا كه رێكخراوێكی پێشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه‌و، باره‌گاكه‌ی له هه‌ولیری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكاندا بكاته‌وه. مادده‌ی سێه‌م: سه‌ندیكا بۆ وه‌دیهانینی ئه‌م ئامانجانه تێده‌كۆشێ: 1. باڵپشتی كردنی گه‌لی كوردستان وپشتقایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پته‌و كردن وبه‌ره‌و چاكتر گۆڕینی فیدراڵییه‌ت. 2. داكۆكی له مافه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌ندامان. 3. هاوبه‌شكردنی پزیشكانی ددان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا. 4. سه‌رپه‌رشتی ئیشی پیشه‌یی ئه‌ندامان له عیاده تایبه‌ت ونه‌خۆشخانه میللییه‌كاندا تا ره‌فتاری چه‌وت روونه‌دات و حورمه‌تی پیشه‌كه له‌كه‌دار نه‌بێ. 5. رێكخستنی رێسا گه‌لی پیشه‌گوزاری و ریقابه‌ی به‌ركارخستنیان. 6. فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار بۆ پزیشكانی ددان له دانیشتوانی هه‌رێم. 7. رێكخستنی سه‌روسه‌ختی (علاقات) ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ودایه‌ره‌و دامه‌زراوه حكومی وغه‌یره حكومیه‌كاندا. 8. هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو كومه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تری هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا. ئه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. 9. به‌هێز كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه ددانسازه‌كانی كورد‌و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. 10. به‌رز كردنه‌و سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌یی وزانستی و رۆشنبیری ئه‌ندامه‌كانی به ئاواتی به‌رز كردنه‌وه‌و پاراستنی پیشه‌كه. 11. له‌سه‌ر پرۆژه گه‌لی یاسا‌و پێروگه‌لێ پێوه‌نديی به پیشه‌ی پزیشكی و رێكه‌وتننامه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێ، رای خۆی ده‌دات. 12. هه‌وڵ ده‌دات ئاینده‌یه‌كی به‌خێر بۆ حاڵاتی نه‌خۆشی و پیری وپه‌ككه‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته به‌ربكا. 13. ریقابه‌كردنی شه‌رتوشروتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ته‌كان، و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وانه‌ش كه شه‌رتو شروتیان ته‌واو نییه . به‌شی دووه‌م ( ئينتيماو وئه‌ندامێتی ) مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌ندام: 1. هاووڵاتيی كوردستانی عیراق یان دانیشتوی كوردستانی عیراق بێت. 2. به جینایه‌تی ناسیاسی یان به جونحه‌ی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ. 3. له پزیشكی دداندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی هاوتای به‌كاڵوریۆسی وه‌رگرتبێ. مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئینتیماكردن بۆ سه‌ندیكا له رێگا داوایه‌كی نووسراوه‌وه ده‌بێ پێشكه‌ش بكرێ به نه‌قیب یان به سه‌رۆكی لقی پاریزگاكه، به به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویسته‌وه. 2. ئه‌م داوای ئینتیمایة له ماوه‌ی (30) رۆژدا – كه له روژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێ ده‌كا – ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كلای بكاته‌وه ده‌نا، ماوه‌كه ته‌واو ببێ و ئه‌نجومه‌ن یه‌كلای نه‌كردبێته‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا به‌قبوڵكراو داده‌نرێ. 3. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به بریارێكی هۆدار، داوای ئینتیما كه ره‌تبكاته‌وه، خاوه‌ن داواش بۆی هه‌یه له‌و رۆژه‌وه‌ی ته‌بلیغ كراوه تا (30) رۆژ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا، تانه له‌و بڕیاره بدات ئیدی، بڕیاری ئه‌م دادگایه بنبڕه. مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشكی ددان له هه‌رێمدا تا ئینتیمای سه‌ندیكا ئه‌كا وبڕوانامه‌ی تۆماربوونی بۆ نه‌كرێ و ئیجازه‌ی پیشه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێ، ناشێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكا. 2. هه‌ر كه‌سێ به‌بێ شه‌رتوشروتی یاسایی ئه‌م پیشه‌یه بكات، خۆی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كا. مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی پیشه‌كه ساڵانه، له مانگی كانونی دووه‌مدا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له‌و ماوه‌یه، به‌بێ پاساوی به‌جێ، دوابكه‌وێ، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێ و، تا دووقات ئابوونه‌ی تازه كردنه‌وه نه‌ده‌ات ئیجازه‌ی بۆ ناكرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام به‌بێ پاساوی به‌جێ دوو ساڵ له سه‌ریه‌ك له تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی دوابكه‌وێ، ناوی له تۆمار كوێر ده‌كرێته‌وه،و پیشه‌كه‌شی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر هاتیش و ویستی دووباره تۆمار بكرێته‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته دووقاتی هه‌ردوو ئیجازه‌ی ئینتیما و تازه كردنه‌وه‌كه‌ش بدات. 3. ئه‌ندام ئه‌گه‌ر شه‌رتێ، له شه‌رتوشروتی ئینتیما له ده‌ست بدات ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی له ده‌ست ده‌داو، به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نیش پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. ئه‌ویش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا –كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم تانه له بڕیاره‌كه بگرێ، ئیدی بڕیار، بڕیاری ئه‌م دادگایه‌یه‌و بنبره. مادده‌ی هه‌شته‌م: نه‌قیب ناشێ نه‌قیبیش بێ و، یه‌كێ له‌م پله‌وپایانه‌ی خواره‌وه‌شی هه‌بێ: 1. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی. 2. له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا وه‌زیر بێت یان بریكاری وه‌زاره‌ت بێت. مادده‌ی نۆیه‌م: 1. بۆ ئه‌ندامانی سه‌ندیكا نه‌بێ، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، ده‌نا، هیج كه‌سێ ناشێ ئه‌م پیشه‌یه بكات. 2. دایه‌ره فه‌رمیه‌كان ونیمچه فه‌رمیه‌كان وباقیمه‌نی داموده‌زگاكانی هه‌رێم پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی یان كارپێكردنی پزیشك بنێرن بۆ سه‌ندیكا. مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. پزیشكی ددان دوای وه‌رگرتنی ئیجازه، ناشێ له هه‌رێمدا زیاتر له یه‌ك عیاده بكاته‌وه. 2. پزیشكی ددان تا نازناوی پسپوڕی وه‌رنه‌گرێ و له سه‌ندیكا تۆماری نه‌كا مافی ئه‌وه‌ی نابێ، ئه‌و نازناوه له هیچ لقىَ لة لقه‌كانی پزیشككاریی دداندا هه‌ڵبگرێ. 3. پزیشكانی ددان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تن یان سه‌ر به‌كه‌رته‌كانی دیكه‌ن، بۆیان هه‌یه به‌پیێ به‌ندو به‌ستێ كه سه‌ندیكا بۆیان دیارده‌كا پیشه‌ی خۆیان دوای ده‌وامی ره‌سمییش، موماره‌سه بكه‌ن. به‌شی سیێه‌م پێكهاته‌كان مادده‌ی یازده: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. هه‌یئه‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی زه‌پتی. 4. هه‌یئه‌تگه‌لی لقه‌كان له پارێزگاكاندا. دووه‌م: 1. هه‌یئه‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان له هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه پێك دێت كه ئیلتیزامی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ئه‌م هه‌یئه‌ته باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، و له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب، هه‌ر سێ ساڵ جارێك – كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی، له باره‌گاكه‌ی خۆیدا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن سازده‌دات، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، جا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به پازده رۆژ، هه‌ڵبژاردنێكیدى، لة هةمان كات و جيَطةدا دةكرىَ، لةم بارةدا (نصاب) بة ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان سیێه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌شدا نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له ئیشی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بی. 2. ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام تێپه‌ڕی، ئه‌وه‌ـ له‌و باره‌داـ هه‌ڵبژاردن له رێگای نوێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ. 3. هه‌یئه‌ی گشتی ئه‌م ئیشانه ده‌كات: أ. ته‌سدیقكردنی بوجه‌و وحساب و حسابكاریی كۆتایی. ب. ئیقراكردنی پێرۆی ناوخۆ‌و هه‌مواركردنی و، سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا كه پێشكه‌ش ده‌كرێن. مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه، به ئاماده بوونی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكانی لقه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازبدات: أ. ئیقراركردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی. ب. وتووێژ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكاو ئیقراركردنیان. ت. سه‌یركردن پێشنیاره‌كان كه له‌باره‌ی هه‌مواركرنی یاسا‌و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكاوه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن. مادده‌ی سیازده: 1. ده‌شێ له یه‌ك، له‌م دوو دۆخه‌ی خواره‌وه‌دا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی: أ. به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه. ب. به داوایه‌كی نووسراوی هۆدار، سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی بیده‌ن به ئه‌نجومه‌ن و، ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی گه‌یشتنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – بانگهێشت بكا‌و، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا دیاربكا. 2. له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی هه‌یئه‌ی گشتیدا، ناشێ، له‌و مه‌سه‌لانه زیاتر، كه له به‌رنامه‌ی كاردا تۆمار كراون و، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ سازدراوه، هیچی دیكه یه‌كلا بكرێته‌وه. مادده‌ی چوارده: 1. هه‌ر ئه‌ندامێ به بڕیاری زه‌پتی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت. 2. له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر دوولای ده‌نگ یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام لایان بێ هی ئه‌و لایه‌یه. مادده‌ی پازده: ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ئه‌ستۆ، له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: نه‌قیب كه مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: (6)شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوانی یه‌ده‌گ، به مه‌رجێ (7) له‌وانه ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان به‌سه‌ر بردبێ له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ ، هةرضى هةشتةميانة، دةشىَ خزمةنةكةى لة _5) ساڵ كەمتر نةبێت. مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌نگدانی نهێنی نوێنه‌رێ (جێگرێ) بۆ نه‌قیب له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات و، ده‌شێتیش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌گه‌لی ناوه‌خت (أستثنائي) ساز بدات. مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ. بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆكام لایان بێ، بۆ ئه‌وه. دووه‌م: به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، جێگای نه‌قیب چۆل بوو، نوێنه‌ركه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه. سیێه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، مه‌ركه‌زێ له ئه‌نجومه‌ندا چۆل بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا كام ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ده‌نگی له ده‌نگی یه‌ده‌گه‌كانی تر زۆرتر بوو، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی مه‌ركه‌زه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆل بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه تا به‌هه‌مان شێوازی كه له‌م یاسایه‌دا نیشان دراوه به هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه‌ی، جێگایان پڕبكاته‌وه. مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان ئه‌ندامی لێژنه‌یی له لێژنه‌كانی، به‌بێ پاساوی به‌جێ له سێ كۆبوونه‌وه‌ی بانه‌وبان یه‌كی ماوه‌ی سالێكدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی ناوه ناوه‌ی ساڵێكدا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: 1. كۆشش بۆ وه‌دی هانينى ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2. وه‌رگرتنی ئه‌ندامان و قه‌ده‌غه‌كردنیشیان له پیشه‌كه. 3. به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا ،و به‌ر كارخستنی پلانگه‌ل وبه‌رنامه‌كان. 4. بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌و به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی. 5. سه‌رپه‌رشتی ئیش وكاری لقه‌كان، و ده‌سه‌به‌ركردنی هاوده‌نگی له چالاكییه‌كانیاندا. 6. ئاماده‌كردنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حساب وحسابكاریی كۆتایی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7. سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی پیشه‌گوزاری (ممارسه المهنه) له عیاده تایبه‌ته‌كاندا. 8. پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا. 9. ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای له لێژنه‌گه‌لی ره‌سمی وشتی دیكه‌دا نه‌كرد، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نێ. 10. هه‌ر ده‌عواو شكاتێكی بۆ بێت، هه‌واڵه‌ی لێژنه تایبه‌تكاره‌كانی ده‌كات. 11. له پێشكه‌ش كردنی پێشنیارگه‌ل، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌گه‌ل وپلانگه‌ل و به‌رنامه‌گه‌لی ته‌ندروستی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كات. 12. پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی فه‌رعی، بۆ وه‌ديهانینی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 13. ئیقراركردنی موڵكدارێتی ماڵ وموڵك وعیقارو قبوڵكردنی به‌خشش وشه‌رتوشروتی قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی، له چوارچێوه‌ی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكادا. 14. ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 15. ئیجازه‌پێدانی پیشه‌گوزاری. 16. سه‌یركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب، یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان هی لقه‌كانی سه‌ندیكا، به‌مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بخرێته به‌رده‌می. 17. دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌گه‌لی سه‌ندیكا به‌پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان. 18. قبوڵكردنی دیاری به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان. دووه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به نه‌قیب یان به‌سه‌رۆكانی لقه‌كان. ماده‌ی بیست: نه‌قیب، سه‌ره‌رای ئه‌و ئةركوفرمانة تایبه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌به‌خشێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ش ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: 1. له‌به‌رده‌می هه‌موو لایه‌نه‌كاندا نوێنه‌ری سه‌ندیكایه. 2. بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته به‌ر كار. 3. له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌كا بۆ كۆبوونه‌وه. 4. سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات. 5. ئیمزاكردنی سه‌نه‌دگه‌لی سپاردن وسه‌رفكردنی ئه‌موالی سه‌ندیكا. 6. ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و، راپۆرتی كۆتایی بۆ حساب وحسابكاریی كۆتایی و، راپۆرتی ساڵانه‌ی بزاڤ و چالاكیی سه‌ندیكاو، پێشكه‌شكردنیان به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له واده‌ی دیاركراوی خۆیاندا. 7. به‌پێی میلاك، كه ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیقی كردووه، كارمه‌ندان بۆ سه‌ندیكا داه‌دمه‌زرێنی و، كاروباری خزمه‌ت و زه‌پتیشیان به‌جێ ده‌گه‌يينىَ. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له فرمانه‌تایبه‌ته‌كانی خۆی، به نوێنه‌ره‌كه‌ی یان یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بسپێرێ. مادده‌ی بیست ویه‌ك: 1. به‌پێی پێڕۆی ناوخۆ، لقێ بۆ سه‌ندیكا له هه‌ر پارێزگایێ ده‌كرێته‌وه. 2. سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ده‌كا، یان كه‌سێ ده‌یكا سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپاردبێ. 3. ماوه‌ی خولی لق سێ ساڵه، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. مادده‌ی بیست ودوو: یه‌كه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی لق له پێنج ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، شه‌شیان ماوه‌یه‌ك پیشه‌گوزارییان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌رچی حه‌وته‌میانه، ئه‌وه، ده‌شێ خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متربێ. 2. ئه‌ندامی لق، مه‌رجه خه‌ڵكی هه‌رێم بێ و، له هه‌رێمیش دانیشتبێ. 3. سه‌رۆكی لق ونوێنه‌ره‌كه‌شی، له ئه‌ندامانی لقه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن. دووه‌م: لق ئه‌م ئه‌ركه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1. به‌ركارخستنی پلانی كار، كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها به‌ر كارخستنی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. كۆشش بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌كه. 3. به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی. 4. ئه‌و فرمانه تایبه‌تانه كه نه‌قیب یان ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرێ. 5. دامه‌زراندنی به‌رده‌ستانی لق ودیاریكردنی كرێیه‌كانیان، پاش ته‌سدیقكردنی له لایه‌ن سه‌ندیكاوه. 6. به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كه‌سێ داده‌نێ نوێنه‌رایه‌تیی لق له دایه‌ره فه‌رمیه‌كاندا بكات. مادده‌ی بیست وسێ: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی دابمه‌زرێنىَ. دارایی سه‌ندیكا مادده‌ی بیست وجوار: 1. دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت: أ. ئابوونه‌ی ئینتیماو به‌شداربوونی ساڵانه. ب. مزی ناوی خۆنوسین. ج.مزی نووسینی نازناوی پسپۆری. د.مزی ئیجازه‌پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌ی پیشه‌گوزاریی تایبه‌ت بۆ دام وده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان. هـ.مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتگه‌لی پزیشكی. و.سوودی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. ز.غه‌رامه‌ی ئه‌و حوكمانه‌ی كه لیژنه‌ی زه‌پتی پارێزگا به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا ده‌دات ح.دیاری وبه‌خشش وهه‌ر ده‌ستهاتێكی دی. گ.داهاتی یانه‌گه‌لی ومه‌لبه‌نده‌كانی رۆشنبیری وكۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌ندیكا. 2. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بارودۆخێكی نا ئاسایی، ته‌سدیقكردنی بوجه له واده‌ی دیاركراوی خوێدا نه‌كرا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كار به‌پێی ده‌روازه‌و به‌شه‌كانی بوجه‌ی پێشتر ده‌كرێ تا بوجه تازةكة ته‌سدیق ده‌كرێ. مادده‌ی بیست وپێنج: يةكةم: ئابوونه‌و مزێ كه سه‌ندیكا وه‌ریانده‌گرێ به‌م شێوه‌یه‌ن: 1. (15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئینتیمای پزیشكانی ددانی هه‌رێمه، بۆ غه‌یره عیراقیش (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دیناره. 2. (7500) حه‌وت وهه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه ئابوونه‌ی ئیجازه‌ی سالانه‌یه یان تازه‌كردنه‌وه‌كه‌یه‌تی بۆ پزیشكانی ددانی هه‌رێم و(27000)بیست وحه‌وت هه‌زار دینار بۆ غه‌یری عیراقی. 3. (45000) چل وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی ددانسازییه‌و (22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. 4. (225000) دووسه‌د و بیست وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ددانه‌و، (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینارییش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی سالانه‌یه‌تی. 5. (15000) پازده هه‌زار دینار، مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پسپۆڕه، و (15000)پازده هه‌زار دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. 6. (60000) شه‌ست هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی فرۆشتنی ئامێر‌و ئامرازی ددانه، و (30000) سی هه‌زار دیناریش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. 7. (15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پیشه‌گوزاری گشتیییه، و (7500) حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. 8. (15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی پیشه‌گوزارییه له عیاده میللیه‌كاندا. 9. (22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی تۆماركردنی نازناوی پسپۆرییه. 10. (1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتی پزشیكییه ئه‌وانه ى له عیاده تایبه‌ته‌كان و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن. 11. (600000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی كارطةيةكى دروستكردنى ماددةطةلى ددانةو (300000) سىَ سةد هةزار دیناریش بۆ تازكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. به‌شی چواره‌م سزاگه‌ل وحوكمه زه‌پتییه‌كان مادده‌ی بیست وشه‌ش: ئه‌م ئيشانه‌ی خواره‌وه، قه‌ده‌غه‌ن: 1. راكێشانی نه‌خۆش به فریودان وله رێگای واسیته‌وه. 2. ناوبانگ زڕاندنی پیشه‌و خاوه‌ن پیشه‌كه‌و بێ نرخ كردنی پێگه‌ی زانستی و ئه‌دةبییان. 3. ئیش پێكردنی خاون پیشه توندروستییه بێ ئیجازه‌كان. مادده‌ی بیست وحه‌وت: لیژنه‌ی زه‌پتی له مه‌ركه‌زی سه‌ندیكادا له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك ده‌هێنرێ و ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكایش، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا. مادده‌ی بیست وهه‌شت: لیژنه‌ی زه‌پتی داوای وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچكار، بۆیشی هه‌یه، ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ش بسه‌پێنێ: 1. ئینزار: ئه‌وه‌یه، كه نووسراوێ ئاراسته‌ی سه‌رپێچكار ده‌كا بێزاریی خۆی تێدا له ره‌فتاری نیشان ده‌داو داواشی لێ ده‌كا ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا، سزایه‌كی توندترى به‌سه‌ردا ده‌درێ. 2. غه‌رامه‌یه‌ك له (150000) سه‌دو په‌نچا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (750000) حه‌وت سه‌دو په‌نچا هه‌زار دیناریش نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ر نه‌یشی دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، له پیشه‌گوزارییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێ له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ خۆ ئه‌گه‌ر هات و له ماوه‌ی ساڵیكی پاش برواری سةرثيَضييةكةيدا گه‌ڕایه‌وه سه‌ری، جا، ئه‌وجا غه‌رامه‌كه‌ی له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نابێ وله (1500000) ملێونێك وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری نه‌ترازێ خۆ ئەگەر ئەمجارەش نيدا، ئەوە، لەبارەدا پيشە تايبەتەكەى خۆى بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێ. 3. قه‌ده‌غه‌كردنی پیشه‌گوزاریيه ى تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یك له یه‌ك ساڵ نه‌ترازی. 4. هه‌ردوو سزای، غه‌رامه و قه‌ده‌غه‌ی ثيشةگوزاری كه له بڕگه‌ی (3،2)دا هاتوون. مادده‌ی بیست ونۆ: ئه‌گه‌ر، بۆ لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌ركه‌وت ئه‌و ره‌فتاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دكتوره‌كه، خۆی له خۆیدا جه‌ریمه‌یه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ری ده‌عواكه‌ی به هه‌موو ئه‌وڕاقه‌كانییه‌وه هه‌واڵه‌ی دادگای په‌یوه‌ندیدار بكات، ئه‌گه‌ر حوكمی بێتاوانیشی بۆ ده‌رچوو، ئه‌وه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێ له ئجرائاتی زه‌پتیی دیكه ناگرێ. مادده‌ی سی: 1. پزیشكی ددان، له‌ماوه‌ی حه‌پس و سجن و ده‌سبه‌سه‌ربوونیدا، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2. پزیشكی ددان، ئه‌گه‌ر به جه‌ریمه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر، په‌یوه‌ندی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ حوكم بدرىَ، ئه‌وه، ئیدی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 3. ئه‌گه‌ر هاتو پزیشكی ددان جارێكی تریش به جه‌ریمه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه‌یه‌وه حوكمی به‌سه‌ردا درایه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ناشێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌پێی پیرۆو به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ش كه له‌سه‌ر پێڕۆكه ده رهێنراون مرافه‌قه‌تی نوێی بداتێ. مادده‌ی سی ویه‌ك: 1. بڕیاری قه‌ده‌غه كردن پیشه‌گوزاری ، به‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه‌ش ته‌بلیغ ده‌كرێ كه لیژنه‌ی زه‌پتی خۆی پيێ باش بێ . ئه‌وه له هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكاشدا بڵاوده‌كرێته‌وه. 2. بزیشكێ پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ ناشێ پزیشكێكی دی له عیاده‌كه‌یدا جێگای بگرێته‌وه. 3. به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی به حوكمی زه‌پتی وه‌رده‌گیرێ، داهاتی سه‌ندیكایه. مادده‌ی سی ودوو: 1. ئه‌گه‌ر شكاتێ درا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌میش ده‌ینێرێ بۆ لقی پێوه‌ندیدار تا ئه‌و لقه ڕاو ڕاسپارده‌ی خۆی پیشان بدا، جا، ئه‌وجا، هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ. 2. سه‌رۆكی لیژنه‌كه، برواری دانیشتنه‌كه دیار ده‌كاو پزیشكی ددانه‌كه‌شی لێ ئاگادار ده‌كا. 3. دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی نهێنیه. مادده‌ی سی وسێ: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی ده‌عواكه‌ش بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی بگرن، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه كۆتایی و بنبڕه. مادده‌ی سی وچوار: هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی زه‌پتی، كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدابووه، نه‌قیب بیكا، یان نوێنه‌ره‌كه‌ی له كاتی جێگرتنه‌وه‌یدا بكا، ئه‌وه، ئیجرائاتی یاساییان له‌به‌رده‌می لیژنه‌ی زه‌پتیدا له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌یئه‌ی گشتی هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتییان ده‌كات. حوكمه گشتییه‌كان مادده‌ی سی وپێنج: 1. به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یان جێگری (نوێنه‌ری) نه‌قیب، یان سه‌رۆكی لق یان نوێنه‌ری سه‌رۆكی لق نه‌بێ، ناشێ باره‌گای سه‌ندیكا، یان باره‌گای لقه‌كانى بپشكنرێ. 2. هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له كاتی فرماندا، یان به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه بكرێته سه‌ر ئه‌ندام، ئه‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژكاره، حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ كه شه‌رێ فرۆشتبی به فرمانبه‌ر له كاتی به‌رێ خستنی ئه‌ركی خۆیدا. 3. ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه پێویسته پێش لێپێچینه‌وه له جه‌ریمه‌ی به‌چاونه‌دیتراو، درابێته پاڵ ئه‌ندامێ له ئه‌ندامان، پێویسته له‌سه‌ری سه‌ندیكا یان لقه‌كانی سه‌ندیكا ئاگاداربكاته‌وه، سه‌ندیكاش پێویسته نوێنه‌رێكی خۆی بنێری له‌و لێپیچینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربێ. 4. ئه‌ندامی نه‌خۆش، له ژووره به كرێ گیراوه‌كانی پله یه‌كه‌می ده‌زگای ته‌ندروستی حكومی و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كاندا چاره‌سه‌ری بۆده‌كرێ و له مزوكرێ سه‌رفرازه. وه لێ كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا بخه‌وێ یان بۆ عیاده تایبه‌ته‌كان بچێ، ئه‌وه، له‌و بارده‌دا، ده‌ستهه‌قی پزیشك و نه‌شته‌ر گه‌ره‌كان له لیستی حساباتی خۆی داده‌شكێنرێ. مادده‌ی سی وشه‌ش : هه‌ر كه‌سێ به‌پێ تۆماربوون و به‌پێی ئیجازه كه حوكمه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موماره‌سه‌ی ئه‌م پیشه‌یه بكا، ئه‌وه غه‌رامه‌یه‌ك ده‌كرێ له (450000) چوارسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (600000) دینارریش نه‌ترازێ. مادده‌ی سی وحه‌وت: پزیشكی ددان له ئیجازه‌دابێ، ده‌شێ پزیشكێكی دیكه‌ی ددان له عیاده‌كه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌مه‌رجێ ئه‌م جێگره هه‌مان پله‌ی زانستی وهه‌مان پسپۆڕیی هه‌بێ و، ئیجازه‌كه‌ش له سێ مانگ نه‌ترازێ. مادده‌ی سی وهه‌شت: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار. مادده‌ی سی ونۆ: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ر كار. مادده‌ی چل: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار. د. كمال عبدالكریم فۆاد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق