به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 16
رۆژی ده‌رهێنان : 16/10/2002
بشت به حوكمى بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)ومادده‌ی(53)له یاسا ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره‌ی (3)ی رۆژی (15/10/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و،به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌لاِته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه،بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یاسا ژماره(16)ی ساڵی /2002
یاسای ته‌سدیقكردنی رێكه‌وتننامه‌ی واشنتۆن بۆ دابینكردنی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا كه له نێوان هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی ویه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا به‌ستراوه
مادده‌ی یه‌كه‌م :
رێكه‌وتننامه‌ی رۆژی (17/9/1998)كه له واشنتون له‌لایه‌ن رێزدار مسعود بارزانی سه‌رۆكی بارتی دیموكراتی ورێزدار جلال تاڵه‌بانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بۆ دابینكردنی ئاشتی له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا،ئیمزا كرابوو،ته‌سدیق ده‌كریت.
مادده‌ی دووه‌م :
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه دخرێته به‌ر كار‌و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بلاو ده‌كرێته‌وه
د.روژ نوری شاوێس
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی
کوردستان-عێراق