به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان: 4 رۆژی ده‌رهێنان: 17/4/2002 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی (16/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق - به‌شی یه‌كه‌م - مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 3- یه‌كێتی: یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 5- مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 6- ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 7- مامۆستا: هه‌موو مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌دریسییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌گرێته‌وه. -به‌شی دووه‌م – دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كه به‌ناوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق داده‌مه‌زرێ و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی رێكخراوێكی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆیه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، مافی موڵكداربوونی موڵك و ماڵی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیشی هه‌یه. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: یه‌كێتی بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1-چه‌سپاندنی پێڕۆی فیدرالیزم بۆ كوردستانی – عێراق. 2- داكۆكی كردن له ئازادییه دیموكراتییه‌كان و ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ. 3- له به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و توانستی زانستی و رۆشنبیری و هزریی مامۆستایان‌دا هاوبه‌شی ده‌كاو، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش ئاماده‌یان ده‌كات كه بڕوای ته‌واو به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و ئامانج و ئاواته‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كورد (كوردایه‌تی) بێنێته‌دی. 4- له دانانی ستراتیجییه‌تی پێڕۆی په‌روه‌رده‌و فێركاری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێ بۆ ته‌یارو ئاماده‌كردنی مینهاج و به‌رنامه‌گه‌لێ كه له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته ره‌واكانی گه‌لی كوردستانی عێراقدا بلوێ و بگونجێ. 5- رێز له پیشه‌ی فێركاری ده‌گرێ و پیرۆزیی قوتابخانه‌و په‌یمانگاو زانكۆكان ده‌پارێزێ و داكۆكی له مافه‌كانی مامۆستایانی كوردستان ده‌كاو، ئامانج و ئاواتیان دێنێته‌دێ، زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كا كه به ئازادیه‌كی ته‌واوه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ئه‌دا بكه‌ن. 6- بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی ژین و ژیاری مامۆستایان تێده‌كۆشێ و، راژه‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییان له‌و بوارانه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات كه ژیانێكی به حورمه‌تیان بۆ بێنێته‌دی. 7- كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستاندا ده‌پارێزێ و، دۆخی رۆشنبیری به‌ره‌و چاكتر ده‌باو، رۆڵی مامۆستایش له بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر بردنی شارستانی و، له به مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا زه‌ق و زۆپ ده‌خاته‌ڕوو. 8- له فێركردنی ئیلزامی و فێركردنی گه‌وره‌كان و نه‌هێشتنی بێ سه‌وادی له هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێ. 9- له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراو‌و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاوكۆمه‌ك ده‌بێ و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا به‌ره‌و چاكتر ده‌بات. 10- پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی باقیمه‌نی ناوچه‌كانی عێراقدا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات. 11- مامۆستایانی كوردستان له نه‌دوه‌و كۆنگره په‌روه‌رده‌یی و زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شدار ده‌كات. 12- بۆ زامنكردن و پاراستنی مافه په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌كانی نه‌ته‌وه به برایه‌تی ژیاوه‌كانی ناو هه‌رێمدا تێده‌كۆشێ. دووه‌م: یه‌كێتی له پێناوی وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانیدا بۆی هه‌یه: 1-كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی تایبه‌ت به مامۆستایان له هه‌رێمدا دابمه‌زرێنێ. 2- سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌و دام و ده‌زگایانه بكات كه خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌ندامێك وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له ده‌سته‌ی ئیداره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌دا دابنێ. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئه‌ندامانی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن: أ-هه‌موو مامۆستا‌و وانه‌بێژه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌دریسییه‌كانی په‌یمانگاو زانكۆكان له هه‌رێمدا. ب- مامۆستا شه‌هیده‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ئه‌ندامانی شه‌ره‌فن. جـ- مامۆستایانی شۆڕشی رزگاریخوازی ئه‌یلول ئه‌ندامی شه‌ره‌فن. د- خانه‌نشینه‌كان له ئه‌ندامانی یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ (له رۆژی خانه‌نشینی و له وه‌زیفه ده‌ست به‌ردانه‌وه) به ئه‌ندام ده‌مێننه‌وه. -به‌شی سێیه‌م – مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كێتی له‌م ده‌ستانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1-ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی. 3- مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 4- ده‌سته‌ی لق. 5- لیژنه‌ی قه‌زا. مادده‌ی حه‌وته‌م: أ-ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێك دێت كه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌و، هه‌ردوو ساڵ جارێك، له مه‌ركه‌زی یه‌كێتی، بۆ كۆنگره به‌ستنی گشتی، مه‌ندوبه‌كانیان به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی دیاری ده‌كات كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت كه ژماره‌یان (15) پازده ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (4) چوار ئه‌ندامی یه‌ده‌گه. (نصاب)یش به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ژماره‌ی مه‌ندوبان دێته‌جێ، جا ئه‌گه‌ر هات و (نصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان شوێن و كاتدا ژماره‌ی مه‌ندوبانی ئاماده بوو، چه‌ند ده‌بن، ببن، ئه‌وا (نصاب) هاتووه‌ته‌جێ و، هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات. ب- سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی لقه‌كان، هه‌موویان ئه‌ندامی كۆنگره‌ن. ج- یه‌كێتی بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داوای (2/3)ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی ببه‌ستێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: كه‌سێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و خزمه‌تیشی له (15) پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گێڕێ: أ-له‌لایه‌نه دادگایی و ئیداری و كۆنگره‌كاندا ده‌بێته نوێنه‌ری یه‌كێتی و، موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی ته‌سدیق ده‌كاو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی بسپێرێ به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی به‌گه‌نی بكات. ب- سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گستی و ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌كات. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی چۆڵ بوو، با قیمه‌نی ماوه‌ی كۆنگره‌ی گشتیش له شه‌ش مانگ زیاتر بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه سه‌رۆكێكی دی بۆ یه‌كێتی ده‌ڵده‌بژێردرێت. ئیش و ئه‌رك و فرمانی كۆنگره مادده‌ی یازده: 1-له یاساگه‌لی سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشیی سه‌خت و ترسناكی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كات و ئیقراریان ده‌كات. 2- له یاسای یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو پێشنیازی پێویست بۆ هه‌موار كردنی پێشكه‌ش ده‌كات. 3- له پێڕۆی ناوخۆ ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو ئیقراری ده‌كات. 4- له ئه‌رك و فرمانی لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی گشتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و رێكیان ده‌خاو، هه‌ردوو راپۆرتی ئیداری و دارایی ئیقرار ده‌كات. پێكهاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و ئه‌ركه‌كانی مادده‌ی دوازده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی له‌مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆكی یه‌كێتی. 2- ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 3- سه‌رۆكایه‌تی لقه‌كانی پارێزگاكان. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات: 1-به‌دواداچوونی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ده‌سته‌كانی لقه‌كان. 2- به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی راسپارده‌و ئیقرار كراوه‌كانی كۆنگره. 3- ئاماده كردنی بودجه‌ی گشتی و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 4- به‌خشینی شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی به شه‌خسیاتی په‌روه‌رده‌یی و هزرمه‌ندان. 5- لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێڕۆی ناوخۆ و پێشكه‌ش كردنی پێشنیازی پێویست بۆ هه‌مواركردنی. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌ی خوله‌كانی خۆی، هه‌ر سێ مانگ جارێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یه‌كێتی ساز ده‌دات و، بۆیشی هه‌یه هه‌ر كاتێ پێویست بێت كۆبوونه‌وه‌ی لاوه‌كی ساز بدات. مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت مادده‌ی سیازده: یه‌كه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت به ده‌سته‌ی كارای ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی و به‌رپرسانی لیژنه دارایی و ئیدارییه‌كان و ئیش و كار به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات. سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تدا ئاماده ده‌بێ و، كه ئاماده‌ش بوو كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و سازده‌درێ. دووه‌م: كه‌سێ بۆ ئه‌ندامێتیی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان بۆ ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و خزمه‌تیشی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ئه‌م نیشانه‌ی خواره‌وه به‌رێ ده‌خات: 1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی گشتی. 2- به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و ئاڕاسته‌كاری و رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. 3- سه‌رپه‌رشتی بزاڤه‌كانی لقه‌كان و ده‌رهێنانی ئاراسته‌كاری و رێنمایی پێویست بۆ وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و توندوتۆڵ كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌گه‌لی ئیداره‌ی لقه‌كان. 4- ئیقرار كردنی خه‌رجی دارایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت (له سنووری سه‌ڵاحییاتی ئیقرار كراو‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌دا كه له بودجه‌ی گشتیدا بۆی دانراوه)و، بۆیشی هه‌یه موناقه‌لاتی دارایی له چوارچێوه‌ی بودجه ئیقرار كراوه‌كه‌دا بخاته‌كار. 5- بۆ توند‌و تۆڵ كردنی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێمدا تێده‌كۆشێ. 6- بودجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده ده‌كاو پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌ن بۆ ته‌سدیق كردنی. ده‌سته‌ی لق مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م:1-مه‌ندوبه‌كانی پارێزگا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق كه له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. 2- ده‌سته‌ی لق له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا سه‌رۆكی لق و به‌رپرسانی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ده‌سته‌ی لق ئه‌م كار‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات: 1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 2- له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی لق ده‌كات و رێنماییگه‌لی دارایی و سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خت و ترسناكه‌كان ده‌خاته به‌ركار. لیژنه‌ی قه‌زا مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: مه‌ندوبه‌كانی قه‌زا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بوونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی لق بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی قه‌زا له‌ناو خۆیاندا كه له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و یه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. دووه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رۆكێك له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی لقدا ئاماده ده‌بێت. سێیه‌م: ئیش و كاری لیژنه‌ی قه‌زا: 1-به‌ركارخستنی بڕیار‌و ئاڕاسته‌كاریه‌كانی ده‌سته‌ی لق. 2- سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یه‌كێتی له قه‌زادا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتگه‌لی ده‌وری بۆ ده‌سته‌ی لق ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه پێویست بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی فێركاری. -به‌شی چواره‌م – دارایی یه‌كێتی مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت: 1-هه‌ر مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی ئه‌ندام مانگانه پێنج دینار ده‌دات و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له مووچه‌كه‌ی داده‌شكێنرێ: أ-دوو دینار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقی زامنكاری. ب- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی وه‌فات. جـ- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان. د- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامێتی. 2- هه‌موو ئه‌ندامێكی ته‌دریسی له په‌یمانگاو زانكۆكاندا دوو قاتی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاردراوه. 3- ده‌سنگه (منح)و یارمه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتیی ده‌به‌خشێ. 4- قازانجی بزاڤه‌كانی یه‌كێتی. 5- سوودو قازانجی وه‌به‌رهێنانه‌كان (الاستپمارات). 6- كرێی عیقاراتی موڵكی یه‌كێتی. دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنێتیی خه‌رج كردنی ئه‌وانه‌ی بڕگه (أ، ب، جـ، د)ی به‌ندی یه‌كه‌م دیار ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی ئیداره‌گه‌لی لقه‌كانیش ئیلتیزامیان به‌و رێنماییانه‌وه هه‌بێ كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌چن و لیژنه‌گه‌لی تایبه‌تكار به‌ناوی (لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یاریده‌دانی ئه‌ندامان) پێك بهێنن بۆ به‌ركارخستنیان. سێیه‌م: كردنه‌وه‌ی حسابێك له بانكه‌كانی هه‌رێمدا. چواره‌م: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی مامۆستایان، له كۆبوونه‌وه‌كانی لقدا ده‌درێ. پێنجه‌م: حساباتی یه‌كێتی بۆ ریقابه‌ی یاسایی و دارایی ملكه‌چ ده‌بێ. شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ ئه‌ندامێتیی خۆی له یه‌كێتیدا له ده‌ست بدات، مافی ئه‌وه‌ی نابێ داوای مافی دارایی له یه‌كێتی بكات. حه‌وته‌م: (40%) چل له سه‌دی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له بڕگه (د)ی به‌ندی (یه‌كه‌م)دا هاتووه، له لایه‌ن لقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه‌و ده‌خرێته سه‌ر حسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له بانكه‌كانی هه‌رێمدا. مادده‌ی حه‌ڤده: بودجه‌ی گشتیی یه‌كێتی له بودجه‌ی تایبه‌تیی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و لقه‌كان و پرۆژه‌كان و ئیعتیماداتی تایبه‌ت به مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان لق پێك دێت. مادده‌ی هه‌ژده: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان ده‌سته‌ی لق بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی، به‌شێك له داهاته داراییه‌كه‌ی خۆی له پرۆژه‌گه‌لی ره‌نێوهێنه‌كیی (مشاریع انتاجیه) سوودبه‌خش به یه‌كێتی، وه‌ربه‌ربهێنێ. -به‌شی پێنجه‌م – مادده‌ی نۆزده: یه‌كێتی، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه، نوێنه‌ری مامۆستایانی كوردستانی – عێراقه له‌ناو هه‌رێم و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا. مادده‌ی بیست: یه‌كێتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌نجومه‌ن و لیژنانه‌دا كه پێوه‌ندییان به بواری مامۆستایان و په‌روه‌رده‌و فێركارییه‌وه هه‌یه به‌شدار ده‌بێ. مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی و سكرتێری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و سه‌رۆكانی لقه‌كان لێ ده‌بڕێن و خۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی كار‌و فرمانی یه‌كێتی. دووه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆی هه‌یه‌و به رێژه‌ی (2/3) دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب بڕیار له‌سه‌ر خۆ ته‌رخانكردنی هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یا ئه‌ندامی ده‌سته‌كانی لقه‌كان بدات بۆ به‌ڕێخستنی ئیش و ئه‌ركی یه‌كێتی. سێیه‌م: پێویسته ژماره‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی ئیش و كاری یه‌كێتی له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی لق له رێژه‌ی (1/3) سێیه‌ك ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی تێنه‌په‌ڕێ. چواره‌م: ماوه‌ی ته‌رخان كردنی ئه‌ندام بۆ ئیش و كاری یه‌كێتی به خزمه‌تی فیعلی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و بۆ ته‌رفیع و عه‌لاوه‌و خانه‌نشینی و ته‌رقیه‌ی زانستی به خزمه‌ت حساب ده‌كرێ و، به‌پێی یاسا رێنوێنییه تایبه‌ته‌كانیش جگه له مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی و زانكۆیی یه‌كێتیش ده‌رماڵه‌ی دیار كراوی بۆ ماوه‌ی خۆ ته‌رخانكردنه‌كه‌ی ده‌داتێ. -به‌شی شه‌شه‌م – حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی بیست دوو: باره‌گاكانی یه‌كێتی به بڕیارێكی دادگایی و به ئاماده بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی یان سه‌رۆكانی لقه‌كان یان نوێنه‌ری یه‌كێتی، نه‌بێ، نابێ بپشكنرێن. مادده‌ی بیست و سێ: لق له سنووری جوگرافیی پارێزگاكه‌ی خۆیدا هه‌وییه به ئه‌ندامانی خۆی ده‌دات، هه‌وییه‌كانیش پێویسته یه‌ك بن و له مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ته‌وه ده‌رچووبن. مادده‌ی بیست و چوار: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق