یاسای بوجه‌ی ساڵی (2001)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به ناوی خوای گەورەو میهره‌بان
به ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 1
رۆژی ده‌رهێنان: 9/1/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی نائاسایی ژماره (3)ی رۆژی(٩/١/ ٢٠٠١)دا ئەنجامی داوەو,بە پێی ئەو دەسەڵاتەش کە بڕگە (٣)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا :
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2001
یاسای بوجه‌ی ساڵی (2001)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
1- بۆ خه‌رجی ئەنجومەنى نیشتمانیی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌کانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2001) كۆی (272325000 2) دینار و (180000) دۆلاری ئه‌مریكی داده‌نرێ
أ- بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق كۆی (251000 38) دینار و (180000) دۆلاری ئه‌مریكی.
ب- بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كانی هەرێم كۆی (234074000 2) دینار.
2- بۆ بوجه‌ی ساڵی (2001)ی كارگه و سه‌نعه‌تگاو دایه‌ره‌و شیركه‌ت و بانكی بازرگانی و بانكه پسپۆره خۆماڵداره‌كان (ذات التمویل الذاتی) كۆی (754000 356) دینار داده‌نرێ:
أ- بۆ كارگه و سه‌نعه‌تگاو دایه‌ره‌و شیركه‌ته‌كان كۆی (705000 336) دینار.
ب- بۆ شیركه‌ته بازرگانییه‌كان كۆی (20049000) دینار.
3- بۆ بوجه‌ی پلانی (الخطة) ساڵی (2001) كۆی (597900000) دینار داده‌نرێ.
4- بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی کە ئێستا كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه، هه‌مان ئه‌و ته‌خصیصاته ئیعتیماد ده‌كرێن كه له بووجه‌ی ساڵی (1997)ی هه‌رێمدا ته‌سدیق كراوه.
مادده‌ی دووه‌م:
كۆی داهاتی ساڵی (2001)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به (492411870 1) دینار ده‌خه‌ملێنرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به پێی داهاتی دارایی به‌رده‌ست (المتاحه) پاره‌داركردنی حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كان ده‌گرێته ده‌ست.
مادده‌ی چواره‌م:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه له ناو بوجه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ندا موناقه‌له بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی-و ئابووری ده‌درێ كه له نێوان ئیعتماده‌كانی هه‌مان ده‌روازه‌دا موناقه‌له بكات، ته‌نیا به‌شی مووچه نه‌بێت كه ده‌شێ بۆی نه‌قل بكرێ و ناشێ لێی نه‌قل بكرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆ مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ئه‌رك و مه‌سره‌ف بۆ ئه‌و ئیدارانه‌ی كه به بڕیار له وه‌زاره‌تێ دابڕ ده‌كرێن و ده‌درێنه وه‌زاره‌تێكی دی، بۆی هه‌یه موناقه‌له له نێوان ئیعتیماداتی ده‌روازه‌كانی بوجه‌دا بكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌درێ كه بووجه‌ی ته‌سدیقكراوی ساڵی (2001) به رێژه‌ی (1%)ی كۆی ئیعتماده ته‌سدیقكراوه‌كانی بووجه زیاد بكات:
1- ئیعتمادكردنی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه بۆ بووجه‌ی ئیداره تازه دانراوه‌كانی ئه‌و ساڵه پێویستن.
2- زیادكردنی ئیعتماداتی نوێ بۆ بووجه‌ی وه‌زاره‌ت و ئیداره‌كان له كات و حاڵه‌تی ناكاودا كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌به‌ر رۆشنایی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچانه‌ی له بووجه‌دا ته‌سدیق كراوه، ته‌یارو ئاماده‌كردنی یه‌كه‌كانی میلاكی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هی ساڵی (2001)و ته‌سدیقكردنیشیان ده‌گرێته ده‌ست خۆی.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری ئابووری و دارایی ده‌درێ له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كه له رۆژی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، رێنمایی پێویست بۆ دیار كردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف كردن بۆ ئیداره حكومییه‌كانی ده‌ربكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه ، بۆ سانا كردنی و به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست ده‌ربێنێ.
مادده‌ی یازده‌هه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی (1/1/2001) ه‌وه ده‌خرێته كار‌و له وه‌قایعی كوردستانیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق