یاسای پله‌داركردنه وه‌زیفییه‌كانی ده‌رچوانی كۆلیجی زانسته‌كان (به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای گەورە و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕيار: 31 مێژووی بڕیار: 12/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1) له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری پەروەردە وئەو ياساكارييەش كە ئەنجومەنی نيشتمانيی كوردستانی عێراق لە دانيشتنی ژمارە (٢١)يدا لە رۆژی (١١/١٢/٢٠٠٠) دا كردوويەتی و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بە پێی بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوە بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا: یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2000 یاسای پله‌داركردنه وه‌زیفيیه‌كانی ده‌رچوانی كۆلیجی زانسته‌كان (به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌رچووی كۆلێجی زانسته‌كان (به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی) له تاقیگه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگاكاندا به پێی پێداویستی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان دادمه‌زرێ و، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له ژێر مه‌شقدا ده‌بێ. مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و مه‌شق كردووانه، دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی مه‌شق، به‌سه‌ر مه‌ركه‌زه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به پێی پێداویست دابه‌شی ده‌كا و تا دوو ساڵ ده‌مێننه‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه له ماوه‌ی پله‌داركردنه‌كه‌دا، رێگایان پێ نادرێ كه دوای ده‌وامی ره‌سمی ئیختیصاصاتی خۆیان له تاقیگه تایبه‌تییه‌كاندا پیاده بكه‌ن، ماوه‌ی پله‌داركردنه‌كه‌شی (پێنج) ساڵه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خولی تاقیگه‌ییه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه ناچنه خوله‌كه‌وه ماوه‌كه ده‌بێته (ده) ساڵ و له‌م باره‌یاندا لیژنه‌ی هونه‌ریی وه‌زاره‌ت، له‌رووی نه‌زه‌ری و عه‌مه‌لیشه‌وه هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌وه‌ی پله‌داركردنه‌كه ده‌یگرێته‌وه ده‌رماڵه‌ی دنه‌دانی له پاداشتی دووریی جێگای ئیشه‌كانیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: 1/جێگه‌ی (أ) سه‌د دینار. 2/جێگه‌ی(ب) سه‌دو بیست و پێنج دینار. 3/جێگه‌ی (ج) سه‌دو په‌نجا دینار. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ئه‌و جێگایانه دیار بكا كه مادده‌ی چواره‌م ده‌یانگرێته‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆی هه‌یه به‌هاوته‌گبیری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێكه‌وه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی وه كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته كار. مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق