بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان
بهناوی گهلهوه
پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق
پاڵپشت به حوكمی بڕگهی (1)ی ماددهی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ههمواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و لهسهر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پهرلهمانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (3)ی ڕۆژی 7/9/2021 ئەم یاسایهی پهسهند كرد:
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2021
یاساى هەموارى دووەمى یاساى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى
لە هەرێمى کوردستان ــ عێراق ژمارە (14)ى ساڵى 1993
ماددهی (1)
دەقى بڕگەى (2) لە ماددەى (چوارەم)ى یاساکە هەڵدەوشێتەوە، و بڕگەکانى تری ماددەكە سەر لە نوێ ڕیزبەند دەکرێنەوە.
ماددهی (2)
دەقى بڕگەى (1) لە ماددەى (حەوتەم) ى یاساکە هەڵدەوەشێتەوە ، و بڕگەکانى تری ماددەكە سەر لە نوێ ڕیزبەند دەکرێنەوە.
ماددهی (3)
دەقى ماددەى (هەشتەم)ى یاساکە هەمواردەکرێتەوە و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-
ماددەی (هەشتەم)
1. بازرگان دەتوانێت لەو ژوورەى شوێنە بازرگانییەکەى دەکەوێتە بازنەى تایبەتکارییەکانى ببێتە ئەندام.
2. پڕۆژەى پیشەسازى دەتوانێت ببێتە ئەندام لە ژوور.
ماددهی (4)
پێویستە یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، تەواوى تۆمارنامەکان و داتابەیس و زانیارییەکانى پەیوەست بە تۆمارکردنى ناوە بازرگانییەکان و تۆمارنامەى بازرگانى، لە ماوەیەک کە لە (30) سی ڕۆژ تێپەڕنەکات لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، بگوازێتەوە بۆ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان ــ عێراق.
ماددهی (5)
پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدراەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.
ماددهی (6)
کار بە دەقى هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.
ماددهی (7)
ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت.
د. رێواز فایق حسێن
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق
هۆیهكانی دهرچواندن
لە پێناو ڕێکخستنەوەى چالاکى بازرگانى و تۆمارکردنى ناوە بازرگانیەکان و تۆمارنامەکان لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێم، ئەم یاسایە دەرچووێنرا.