به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (3)ی ڕۆژی 7/9/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2021
یاساى هەموارى دووەمى یاساى دەستەى دەسپاکیی هەرێمى کوردستان ـ عێراق ژمارە (3)ى ساڵى 2011
مادده‌ی (1)
هەریەکە لە بڕگەکانى (یەکەم) ، (دووەم) لە ماددەى (حەوتەم)ى یاساکە هەڵدەوەشێتەوە، و سەر لە نوێ ڕیزبەندى بۆ بڕگەکانى تر‌ى ماددەکە دەکرێتەوە.
مادده‌ی (2)
کار بە دەقى هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکوک بێت.
مادده‌ی (3)
ئەم یاسایە لە ڕۆژی دەرچواندنیەوە جێبەجێدەكرێت و لە ڕوژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
د. رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچواندن
بۆ نەهێشتنى دژیەکى لەنێوان بڕگەى (یەکەم) لە ماددەى (شەشەم) و بڕگەکانى (یەکەم) و (دووەم) لە ماددەى (حەوتەم)ى یاساکە، کە بەهۆى یاساى ژمارە (7)ى ساڵى 2014 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى دەستەى دەسپاکیی هەرێمى کوردستان ـ عێراق ژمارە (3)ى ساڵى 2011 دروست بووە، و لە پێناو جێبەجێکردنى یاساکە بە شێوەیەکى دروست و گونجاو، ئەم یاسایە دەرچووێندرا.