بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 38
ڕۆژی بڕیار: 18/5/2003
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (18/5/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دەرهێنا:
یەكەم: ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی هەرێمی كوردستانی عێراق لە ڕۆژی تەواوبوونی ماوەی خولی ئێستایەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ئیدارەی كاروباری سەندیكاكەدا بەردەوام دەبێ.
دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
د. ڕۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق