به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:2
بەروارى بڕیار: 15/7/1992
24/پوشپه‌ر/2692 كوردی
بڕیار
پشت به ئەحكامى بڕگه/1 ی مادده‌ی/56 له یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژمارە 1 – ى سالَى 1992 ، ئەنجومەنى نيشتمانى كوردستان له سێنزەهەمين دانیشتنی دا كه له ڕۆژی 13/7/1992 به‌سترا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه بڕیاردا.
بڕیاردرا فرۆشتن وناردنی دانه‌ویڵه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستان قه‌ده‌غه بكرێت و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی له‌م بڕیاره بكات به توندی سزار ئه‌درێت.
له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق