به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 17
مێژووی بڕیار 2/11/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 و پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 1/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:
یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی ئه‌و ترۆمبێلانه‌یان له ده‌سته كه تابلۆی هێنانه ناوه‌وه‌ی گومرگی كاتیان به‌سه‌ره‌وه‌یه ده‌بێ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و ناوخۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌سمه پێویستانه بده‌ن كه له ماوه‌ی (90) رۆژ له مێژووی به‌رقه‌راربوونی ئه‌م بریاره تێنه‌په‌رێ بۆ مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی ئیشوكاری تۆماركردن.
دووه‌م: دوای به‌رقه‌راربوونی ئه‌م بڕیاره تابلۆی هێنانه ناوه‌وه‌ی گومرگی كاتی ته‌رخان ناكرێ بۆ ئه‌و ترۆمبێلانه‌ی ده‌هێندرێنه ناو هه‌رێمه‌وه كه به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی تۆمار كردنیان نییه.
سێیه‌م: هه‌ر ترۆمبێلێكی سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ره‌وه بێت ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت.
چواره‌م: هه‌ڵوه‌شاندنی ترومبێل و ماكینه و كه‌لوپه‌لی باش و له‌كار نه‌كه‌وتوو یا ساغه ئه‌گه‌ر بێ كه‌ڵك بوون، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی گومرگ و هاتوچۆ (مرور)و ئاسایش ده‌كرێ هه‌ڵبوه‌شێندرێن، سه‌رپێچی كار به دوو قاتی نرخه‌كه‌ی سزا ده‌درێ. جگه له سزای تر كه له یاساكانی تردا ده‌قیان گرتووه.
پێنجه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره هاودژ بێ.
حه‌وته‌م: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره.
هه‌شته‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق