به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 12
رۆژی بڕیار: 22/9/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 22/9/1999 دا یاسا كاری كردووه ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:
1- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێنانی بڕیاری لێ‌خۆش بوونی تایبه‌ت به حوكمدراوانی پێ ده‌سپێردرێ له‌و كێشانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی له به‌رده‌م دادگادا مه‌سڵه‌تی (صلح) ده‌كه‌ن به پێشنیاری وه‌زیری داد.
2- له‌سه‌ر وه‌زیره تاییبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
3- ئه‌م بڕیاره بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له مێژووی ده‌رچوونییه‌وه كاریگه‌ری به قه‌رار ده‌بێ.
4- ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق