به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 11
مێژووی بڕیار: 22/9/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 و پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 22/9/1999 دا یاسا كاری كردووه ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:
یه‌كه‌م: هێنانه كایه‌ی ئه‌م پارێزگایانه‌ی خواره‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا به هه‌مان سنووری ئیداری ئێستای قه‌زاكان.
ناوی پارێزگا ناوه‌ندی پارێزگا
1- پارێزگای سۆران سۆران
2- پارێزگای ئاكرێ ئاكرێ
3- پارێزگای بیتوێن رانیه
4- پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵه‌بجه
دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی گۆرین و دیاری كردنی سنووری ئیداری هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكان و رێكخستنی نه‌خشه پێویسته‌كان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سپێردرێ.
سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات.
چواره‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
هۆیه پێویسته‌كان
دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و پێك هێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان بوو به خاوه‌نی ئیراده‌ی ئازادی خۆی و بریاری نیشتمانی بۆ پته‌وكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رینی ئاداری ساڵی 1991 و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی ئێستا رووبه‌رێكی فراوانیان داگرتووه‌و رۆڵه‌كانی هه‌رێم ژماره‌یان زیادی كردووه، وه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی ئیداری به جۆرێك رێك بخرێ كه له‌گه‌ڵ شێوازی نوێی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كانی تر به‌رێوه‌بچێ و خواست و ئاره‌زووی رۆڵه‌كانی ئه‌م پارێزگا نوێیانه‌و ئاسانكاری بۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری، ئه‌م بریاره یاساكاری بۆ كرا.