به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 10
مێژووی بڕیار: 19/9/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/9/1999 دا یاسا كاری كردووه ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:
1- دانانی رۆژی (18)ی هه‌ژده‌ی شوبات له هه‌موو ساڵێكدا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به رۆژی قوتابیان و لاوان.
2- وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ریانه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
3- ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
(هۆیه پێویسته‌كان)
له‌به‌ر رۆڵی به‌رچاوی قوتابیان و لاوان له بزاڤی ئازادی خوازانه‌ی كوردیدا‌و، خه‌باتی به‌رده‌وامیان بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردمان و رێزلێنان له خه‌باتیان و هاندانیان بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌خششی زیاتر، رۆژی (18)ی شوبات له هه‌موو ساڵێكدا به رۆژی قوتابیان و لاوان داده‌نرێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.