به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 8
رۆژی بڕیار: 29/4/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 28/4/1999ی دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیاره‌مان دا:
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (23) له رۆژی 6/10/1997 دا له‌گه‌ڵ تێكرای ئه‌و كردار و بڕیارانه‌ی كه به گوێره‌ی بڕیاری ناوبراو وه‌رگیراون.
دووه‌م: تێكرای بڕی كرێی هه‌موار كرا‌و له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری ژماره (23) له رۆژی 6/10/1997 دا وه‌ك پێش ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ی لێ ده‌كرێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه له لایه‌ن كرێ گرته‌وه دراون به كرێده‌ر نا‌گه‌رێندرێنه‌وه له ئاكامی ئه‌و زیاد بوونه‌ی كه به‌سه‌ر بڕی كرێدا هاتووه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ژماره (23)ی رۆژی 6/10/1997.
چواره‌م: به كرێده‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی نییه داوای ئه‌و زیاده كرێ یه بكا كه به‌سه‌ر گرێ به‌ندییه‌كه دا هاتووه له ئاكامی جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ژماره (23)ی رۆژی 6/10/1997.
پێنجه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكاری جێبه‌جی كردنی ئه‌م بڕیاره.
شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
حه‌وته‌م: ئه‌م بڕیاره له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق