به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 3 مێژووی بڕیار 28/4/1999 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 و پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیاره‌ماندا: یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) ژماره (859 و 32) كه له رۆژانی 10/ 8/1975 و 20/5/1978 ده‌رچوون و (ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و زه‌ویانه‌ی له نێوانی پێشخابوور و باستكی هه‌ڵكه‌وتوون و كه‌وتوونه‌ته نێوان مووسڵ- زاخۆ- زنجیره چیای بێ خێر و رووباری دیجله و هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێوان رووباری خابوور و چیای بێ خێر و رێگای ابراهیم خلیل و پێشخابوور ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌ن). دووه‌م: مافی به‌كارهێنانی ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه بڕگه‌ی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه هی كێ بن، به ناوی ئه‌وانه‌وه تۆمار ده‌كرێنه‌وه كه له پێش ده‌رچوونی ئه‌م دوو بڕیاره ناوبراوه خاوه‌نیان بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌سمێكیان بۆ تۆمار كردنه‌وه‌ی مافی به‌كارهێنانیان به ناوی خۆیان لێ وه‌ربگیرێت، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای ژماره (90)ی ساڵی 1975 دا. سێیه‌م: قه‌یده‌كانی تۆمار كردنی ئه‌و خانوانه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، كه له ناو ئۆردوگاكانی به عه‌ره‌ب كردن دا بنیاد نراون و به ناوی ڕۆڵه‌كانی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌باكانه‌وه تۆمار كراون و بۆ جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن لێی دانیشتوون، به ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه تۆمار ده‌كرێن. چواره‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه بینا و دروستكراوی گشتییان له‌سه‌ر دروستكراوه به‌ده‌ر ده‌كرێن له حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره و به زه‌وی و بیناوه به ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له‌و حاله‌ته‌ی كه به ناوی هیچ لایه‌نێكی حكومه‌تی له هه‌رێم دا تۆمار نه‌كرابن. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات. شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق (هۆیه پێویسته‌كان) سیاسه‌تی گۆرینی واقعی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی عێراقدا كه حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا په‌یره‌وی ده‌كات، گه‌لێك شكل و شێوه‌ی وه‌رگرتووه، هه‌ر له نێوانی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵ و سیاسه‌تی زه‌وی سوتێنراو و موڵكی تایبه‌تی به زۆر لێ سه‌ندنه‌وه به پێی یاسا و بڕیاری به‌ده‌ر له یاسا و كردنیان به موڵكی گشتی و تۆمار كردنیان به ناوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی یاخود لایه‌نه سه‌ربازییه‌كان، به بیانووی جۆراو جۆر، كه به ناو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستییه‌كانی ئاسایش یاخود په‌ره‌پێدانی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ئه‌و كرداره ناوبراوانه ده‌یان گرێته‌وه. كه‌چی راستییه‌كه‌ی گۆرینی واقعی نه‌ته‌وه‌ییه و رووتكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستانه له مافی موڵكایه‌تی كردنی ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه به بێ كێشه له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه‌وه ته‌سه‌روفیان پێ كردووه، تاكو مافی وه‌ده‌ست هاتوویان كه له باوك و باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه، پاكتاو بكرێت و په‌یوه‌ندی مێژوویی له نێوان ڕۆڵه‌كانی كوردستان و نیشتمانه‌كه‌یان بپچرێنن، تاكو به ئاسانی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن و گۆرینی واقیعی نه‌ته‌وه‌ییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو بڕیاره‌ی كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه یه‌كێكن له ئامرازه‌كانی جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی ناوبراو، بۆیه ئه‌م بڕیاره ده‌رهێنرا.