به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:8
رۆژی بڕیاردان: 5/4/1998
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له‌یاسای ژماره (10) ده‌ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (5)ی رۆژی 4/4/1998 دا یاساكه‌ی داناوه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:
مادده‌ی یه‌كه‌م/ به‌رپرس نه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پابه‌ندییه‌كانی ئه‌و گرووپه وه‌زاره‌تییه‌ی كه له هه‌ولێری پایته‌ختدا به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 16/12/1994 ە‌وه تا 31/8/1996 ئیشی ده‌كرد.
مادده‌ی دووه‌م/ به‌رپرس نه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی پێش راپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان له ئاداری ساڵی 1991 دا.
مادده‌ی سێیه‌م/ كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه هاودژی ئه‌م بڕیاره بێ.
مادده‌ی چواره‌م/ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی پێنجه‌م/ ئه‌م بڕیاره له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق