به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌ل ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار:2 رۆژی بڕیار: 18/3/1998 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه(3)ی مادده (2) له‌یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 18/3/1998 دا یاساكه‌ی داناوه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا: یه‌كه‌م/ دانانی رۆژی (3/11)ی هه‌موو ساڵێك، رۆژی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتیی (11)ی ئادار به‌پشووی ره‌سمی له هه‌رێمدا. دووه‌م/ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات. سێیه‌م/ ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌یی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق