بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان بەناوی گەلەوە پەرلەمانی كوردستان -عێراق ژمارەی بڕیار: 12 مێژووی بڕیار: 13/10/2019 بــــڕیــــار پشت بە حوكمەكانی بڕگەی (8)ی ماددەی (56) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان -عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، و بەپێی ئەو رێكارە یاساییانەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامی داوە لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (3) ڕێكەوتی 29/9/2019 ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا: یەكەم: هەمواری یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2018 كە هاوپێچی ئەم بڕیارەیە دەرچوێندرا. دووەم: ئەم هەموارە لە رۆژی پەسەندكردنی بەركار دەبێت و، لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە. د. ڕێواز فایق حسین سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان - عێراق