كۆماری عیراق هەرێمی كوردستان سەروك بــــڕیــــاری ژمارە (2)ی سالی 2020 بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەموارکراو، بڕیارماندا بە دەرکردنی بڕیاری ژمارە (11)ی سالی 2019ی پەرلەمای کوردستان کە لە دانیشتنی ژمارە (3)ی نائاسایی ڕۆژی 3/8/2019 پەسەندی کردووە: بــــڕیــــاری ژمارە(11)ی ساڵی 2019 دیاریكردنی رۆژی (3/8/2014) وەك رۆژی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان پشت بە حوكمەكانی برگەی (1)ی ماددەی (56) لە یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق ژمارە(1)ی سالی 1992 ی هەمواركراو،وبرگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان،پەرلەمانی كوردستان لە دلنشتنی ئاسایی ژمارە (3) ی رۆژی 3/8/2019 ئەم بریارەی خوارەوە دا: یەكەم: ئەو كوشتار و كۆمەڵكوژیەی (جینۆساید) دەرهەق بە ئێزدییەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) ئەنجام درا خەسڵەتی تاوانەكانی جینۆساید و تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ لە خۆ دەگرن كە تاوانی نێودەوڵەتین و، دەسەڵاتە دەستورییەكانی كۆماری عێراقی فیدراڵ بەرپرسیاریەتی قەرەبووكردنەوە و دابینكردنی ماف و ئیمتیازاتی قوربانیان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە لە ئەستۆ دەگرن. دووەم: (3/ئاب) بەڕۆژی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان دیاری دەكرێت. سێیەم: دەبێ ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن. چوارەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم بڕیارە ناكۆك بن. پێنجەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) جێبەجێ دەكرێت. د.ریواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیەكانی دەرچواندن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەرەی و دابین كردنی ماف و ئیمتیازات و قەرەبووكردنەوە و كەم كردنەوەی ئاسەوارەكانی تاوانەكانی كۆمەڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییەكان كە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەوتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) ئەنجام دراوە، وە بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتن و ڕێزلێنان لە قوربانییەكان، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا.