بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی گەلەوە
پەرلەمانی کوردستان - عیراق
بڕیار
ژمارە (28 )ی ساڵی 2014
پاڵپشت بەحوکمی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو ، لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ، بەپێی بڕگەی (یازدەم) لە ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەموارکراو ، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (7)ی رۆژی 2014/10/22 دا ئەم بریارەی دا :
یەکەم : رەزامەندیی دەربڕین لەسەر ناردنی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگری لە کۆبانێ .
دووەم: لەسەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە حوکمەکانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن .
سێیەم : ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونی لە 2014/10/22 ەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاودەکرێتەوە .
د.یوسف محمد صادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق
هۆیەکانی دەرچوواندن
لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ، بەپێی بڕگەی (یازدەم) لە ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەموارکراو و ، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بۆ جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەرەزامەندی پەرلەمانی کوردستان و ، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە مەترسیەکانی تیرۆر بەتایبەت کردەکانی رێکخراوی تیرۆرستی ناسراو بە (داعش) و ، بەو پێیەی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەک بەشێک لە پێداویستییەنای جێبەجێکردنی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان ژمارە (24) لە 2014/10/15 ئەم بریارە دەرچوێندرا .