بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 48
ڕۆژی بڕیار: 19/6/2004
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی پەنجاوشەش لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران, ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, لە دانیشتنی رۆژی (19/6/2004)یدا بڕیارەی ئەم یاساكارییەی خوارەوەی دا:
یەكەم: دانانی رۆژی 17/12ی هەموو ساڵێك كە ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانە بە رۆژی دایك لە كوردستان.
دووەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێ بە جێ دەكرێت و لە رۆژنامەی ڕەسمی بڵاودەكرێتەوە.
د. رۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق