بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
هەرێمی كوردستان-عێراق
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆك
بڕیاری
ژمارە (10)ی ساڵی 2006
پشت بە حوكمی بڕگەی(1)ی ماددەی (56)لە یاسای ژمارە(1)ی هەمواركراوی ساڵی 1992، و لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان, ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق لە دانیشتنی ژمارە(23) لە رۆژی 20/11/2006 ئەم بڕیارەی خوارەوەی بە یاسایی كرد:
یەكەم:- ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی عێراقی هەڵوەشاوە ژمارە(368)لە رۆژی 9/9/1990.
دووەم:- هەر دەقێ بە پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە كار.
سێیەم:- پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و, لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە بخەنەبەركار.
چوارەم:- ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاو كردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی(وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە كار.
عەدنان رەشاد موفتی
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق