بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوە ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژمارە بڕیار: 12 رۆژی بڕیار: 18/11/2001 بڕیار پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوی وەزارەتی داد و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی 18/11/2001 دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دەرهێنا: یەكەم: هەرعیقارێ لە دەعواكانی موڵكداركردندا دەقەكانیان لە بڕیاری ژمارە (1198)ی هەمواركراوی ساڵی (1977)دا هاتووە لە دەرەوەی دایەرەی تەسجیلی عیقاریدا فرۆشرابێ یان لە رێگای تەنفیزەوە فرۆشرابێ، نرخی چەسپاندنی ناو بەڵێننامەی فرۆشتنەكەی بە هەند وەرناگرێ و دەخرێتە پشتگوێ و، لە رێگای شارەزایانەوە دەخەملێنرێ و لەسەر بنچینەی ئەم خەملاندنە رەسم و باجی لێ دەسێنرێت. دووەم: پێوەندیدارەكانیش بۆیان هەیە لە ماوەی پازدە رۆژدا- كە لە رۆژی خەملاندنەكەوە دەست پێ دەكات- لەبەردەمی دادگای تێهەڵچوونەوە (محكمە الاستئناف)دا بە سیفەتی تەمییزی تانە لە بڕیاری خەملاندنەكەوە بدەن و، بڕیاری دادگاش، چی بێ، هەر ئەوەیە بنبڕە. سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار. چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەر كار. پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار. د. رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق