بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژمارە بڕیار: 11
بڕیار: 25/10/2001
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوی وەزارەتی ناوخۆ و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی 25/10/2001 دا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-
یەكەم: بڕیاری ژمارە (17)ی ساڵی (1999)ی ئەنجومەن نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە رۆژی تەواو بوونی كارپێكردنیەوە واتا لە (4/10/2001)ەوە بۆ ماوەی دوو ساڵی تر درێژدەكریتەوە.
دووەم: پێویستە لەسەر وەزیری ناوخۆ حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی ئیقرار كردنییەوە دەخرێتە بەركار و لە (وەقایعی كوردستان) دا بڵاودەكرێتەوە.
د. رۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەن نیشتمانیی كوردستانی عێراق