بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوە ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژمارە بڕیار: 10 رۆژی بڕیار: 10/10/2001 بڕیار پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە (6)ی رۆژی10/10/2001 دا بڕیاری ئەمەی خوارەوەی دا. یەكەم: دەسەڵات بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت بۆ بڕیاردانی لێبووردنی تایبەت (عفوخاص) بۆ تاوانبار و حوكمدراوانی ئەو دەعوایانە دەربكات كە لە نێوان لایەنەكانیدا ئاشتبوونەوە و پێكهاتن دێتە دی. بەدەری ئەم تاوانانە:- 1- بێ هۆش كەرەكان (مخدرات). 2- سیخوڕی. 3- كوشتنی هاوڵ بە دزی. 4- اختلاس و دزی كردنی پارەوپولی دەوڵەت. 5- بەرتیل. 6- دەست درێژی كردن (اغتصاب). 7- نێربازی (لواگە). 8- داوێن پیسی (الزنا) بە مەحرەم. 9- دەست درێژی كردن بە فەرمانبەر و ئەو كەسانەی كە بەكاری خزمەتگوزاری گشتی هەڵدەستن لە كاتی ئەنجام گەیاندنی ئەركەكانیان یاخود بەهۆیەوە. 10- كوشتنی ئە بینیانەی كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن. 11- تاوانەكانی تیرۆر. دووەم: ئەم بڕیارە كاری پێ دەكرێت تاوەكو تەواو كردنی قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد. سێیەم: لە یەكجار زیاتر حوكمدراوەكان ناتوانن سوود لەم بڕیاری لێبوردنی تایبەتە وەرگرن. چوارەم: پێویستە وەزیرە پەیوەندارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە كار. پێنجەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەو بڕیارە بێت، ناخرێتە بەر كار. شەشەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا، بڵاودەكرێتەوە. د. رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق