بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوە ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژمارە بڕیار: 7 رۆژی بڕیار: 5/6/2001 بڕیار پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (12)ی رۆژی (2/5/2001)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا. ماددەی یەكەم: موعامەلەكانی سەر لە نوێ تۆماركردنەوە، بەناوی ئەشخاصی گهبیعییەوە كە دەربارەی زەوی وزاری كشتوكاڵ لە دەرەوەی سنووری شارەوانییەكاندا لە چوارچێوەی ئەرك و فرمانی ملاحڤیه تی تۆماری عیقاری زاخۆ پیادە دەكرێ، پووچ دەكرێنەوە، چونكەحوكمەكانی سەرلەنوێ تۆماركردنەوە كە لە یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی ساڵی (1971) داهاتووە نایانگرێتەوە و كەوتوونەتە ژێركاری حوكمەكانی یاساكانی چاكسازیی كشتوكاڵەوە كە لە هەرێمدا بەركارن. ماددەی دووەم: مەعامەلەكانی سەر لەنوێ تۆماركردنەوە كە دەربارەی عیقار و زەویی نشینەیی لە ناو سنووری شارەوانیەكاندا، لە چوارچێوەی ئەرك و فرمانی (ملاحڤیه تی) تۆماری عیقاری قەزای زاخۆدا پیادە دەكرێ و ئەوانەیان نەبێ كە تەمییز تەصدیقی كردووە، دەنا هەموویان پووچ دەكرێنەوە چونكە بەپێی دەقەكانی یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی سەرلەنوێ تۆماركردنەوەی ساڵی (1971) شەرت و شروتیان بەجێ نەهێناوە. ماددەی سێیەم: موعامەلەكانی سەرلەنوێ تۆماركردنەوە كە دەربارەی زەوی و زاری كشتوكاڵی لەناو سنووری شارەوانییەكاندا لە چوارچێوەی ئەرك و فرمانی (ملاحڤیه تی) تۆماری عیقاری قەزای زاخۆدا پیدە دەكرێ پووچ دەكرێنەوە، چونكە بەپێی دەقەكانی یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی تۆماری عیقاریی ساڵی (1971) شەرت و شروتیان بەجێ نەهێناوە. ماددەی چوارەم: ناولێنان لە عیقارەی كە لە (مەتنی ماددەی/43 موكەرەر، ق 3/51 موكرەرو ماددەی (56)ی یاسای ژمارە (43)ی هەمواركراوی ساڵی (1971)ی تۆماری عیقاریدا هاتووە، تەنها ئەو موڵكە صرفانەی دەگرێتەوە كە كەوتوونەتە ناو سنووری شارەوانییەكانەوە. ماددەی پێنجەم: أ- لیژنەیەك لە نوێنەرانی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری، شارەوانی و گەشت و گوزار، ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی، دارایی و ئابووری و داد، بە سەرۆكایەتی دادوەرێك پێك دەهێنرێ. ئەم لیژنەیە موعامەلەكانی سەر لە نوێ تۆمار كردنەوە تەدقیق و تەسدیق دەكات بە لە وەی لە دایەرەی تۆماری عیقاریدا تۆمار بكرێن، بڕیاریشی لە ماوەی (30) سی رۆژدا كە لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە دەست پێدەكات ئەوەی لە بارەدا هەیە كە تانەی تەمییزی لێ بدرێ. ب- ئەو لیژنەیە كە بەپێی بڕگە (1) ئەم ماددەیە پێك دەهێنرێ تەنها سەیری ئەو موعامەلانە دەكات كە لە ماددەی دووەم و سێیەمی ئەم بڕیارەدا هاتووە. ماددەی شەشەم: موعامەلەكانی سەر لە نوێ تۆماركردنەوە كە بەپێی دەقەكانی ئەم بڕیارە تەسدیق كرابن و شەرت و شرووتی یاسایان بەجێ هێنابێ لە رەسمی تازەی تۆماركردنەوەی عیقاری عەفو دەكرێن. ماددەی حەوتەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت، ناخرێتە بەركار. ماددەی هەشتەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەم بڕیارە بخەنە بەركار. ماددەی نۆیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار. د. رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق