بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژمارە بڕیار: 6
مێژووی بڕیار: 2/5/2001
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (2/5/2001)یدا ئەم بڕیارەی دا.
ماددەی یەكەم:قەیدی تۆماری عەقاریی پارچە زەویی ژمارە (2/5)ی موقاتەعەی (45)- ماسیكی، كە رووبەری (580) دۆنمە و بە ژمارەی (21) نیسان/ 1996 و بەرگ 208 دهۆك) تۆماركراوە ئیلغا دەكرێ و، بە ناوی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆحكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێتەوە.
ماددەی دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.
ماددەی سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەر كار.
د. رۆژ نوری شاویس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق