به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 20
مێژووی بڕیار: 2/10/2000
بڕیار
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (8)ی مادده (1) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992، و مادده‌ی (94) له پێڕۆی ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی ئه‌نجومه‌ن نیشتمانی و له‌سه‌ر داوكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له دانیشتنی ژماره (7)ی رۆژی 2/10/2000 ی‌دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ده‌درێ كه میلاكاتی ئه‌نجومه‌ن دیاری بكا و په‌یكه‌ری ئیداریی دابنێ.
دووه‌م: ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێ كه فه‌رمانبه‌رانی خۆی به پێی یاسا له سه‌ركار دا بمه‌زرێنێ و ته‌رفیعیان پێ بكا و سزایان بدات و خانه‌نیشینیان بكات.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق