بڕیاری ژماره‌ (12) ساڵی 2000 دەسەڵاتدان بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ عەفوكردنی حوكمدراوەكان بە لێبوردنی تایبەت

ژمارەی بڕیار : 12
ساڵی دەرچوون : 2000
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 12
مێژووی بڕیار: 21/5/2000

بڕیار
 پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ پێی بڕگه‌ (3)ی مادده‌ (2) له‌ یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێماندراوه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 21/9/1999 یدا یاساكاری كردووه‌ بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ماندا:
1/بڕیاری ژماره‌ی (12)ی رۆژی 22/9/1999 هه‌ر له‌ رۆژی ته‌واو بوونی كارپێكردنییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌ش كاری پێ بكرێت.
2/ده‌بێ وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.
3/ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه‌ ده‌خرێته‌ كار و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بلاوده‌كرێته‌وه‌.


                                                                                        د.رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                                                سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق