بڕیاری ژماره‌ (8) ساڵی 2000 دەسەڵاتدان بە دەستەی كاتی سەندیكای پارێزەران بۆ هەڵسوڕاندنی كارەكانی سەندیكا

ژمارەی بڕیار : 8
ساڵی دەرچوون : 2000
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 8
مێژووی بڕیار: 19/4/2000

بڕیار
 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كوردستانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 19/4/2000 یدا بڕیاری ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی دا:

یه‌كه‌م:
ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به‌ ده‌سته‌ی ره‌فته‌نیی (المۆقته‌) سه‌ندیكای پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كات و وه‌ختێكی دیكه‌ دیاری بكات، به‌مه‌رجێ له‌ رۆژی 15/5/2000 تێنه‌په‌رێ.

دووه‌م:
ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ئیقرار كردنیه‌وه‌ ده‌خرێته‌ كار و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

                                                                                          د.رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                                             سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق