به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 32
مێژووی بڕیار:27/11/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری دارایی و ئابووری و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانو پێشنیازی وه‌زیری و پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له دانیشتنی رۆژی 27/11/1994 ی خۆیدا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
یه‌كه‌م/ مووچه‌ی خانه‌نیشینان كه ئێستا له هه‌رێم نیشته‌جێنه (ئه‌وانه‌ی مووچه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌رده‌گرن) له خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و مووچه‌كه‌یان به گوێره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینانه‌ی مووچه‌كه‌یان تا مانگی ئایاری 1991 ده‌درێت.
سێیه‌م/ أ ـ ئه‌و خانه‌نشینه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م ودووه‌م ده‌یگرێته‌وه له (500) سه‌د دینار زیاتری پێ نادرێ ئه‌گه‌ر كۆی مووچه‌كه‌ی له‌وه زیاتر بوو.
ب ـ كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی كه بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م بڕیاره ده‌یگرێته‌وه سه‌دو بیست دیناره.
چواره‌م/مانگانه ئه‌نجا دینار ده‌رماڵه ده‌درێت به هه‌موو خانه‌نشینان كه مووچه له خه‌زینه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن.
پێنجه‌م/وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه ته‌علیماتی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ده‌ربكات.
شه‌شه‌م/كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره بێت.
حه‌وته‌م/ ئه‌م بڕیاره له (1/12/1994) ه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق