به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 30
مێژووی بڕیار:26/11/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له دانیشتنی رۆژی 26/11/1994ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
یه‌كه‌م: هه‌مواركردنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی مامۆستایان كه ده‌رماڵه‌كه ده‌یان گرێته‌وه مانگانه له 70 دیناره‌وه بۆ 150 سه‌د وپه‌نجا دینار.
دووه‌م:هه‌مواركردنی ده‌رماڵه‌ی خۆجێ یه‌تی و دووریی ئه‌وانه‌ی كه بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه به‌م رێژه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌یان درێتی:
أ ـ ده‌رماڵه‌ی گونده دوورةكان بة رێژه‌ی 100% لةمووضةيان.
ب ـ ده‌رماڵه‌ی گوندی دوور و گوندی نزیك له سه‌نته‌ری شاروشارۆچكه‌كان به ڕێژه‌ی 60% ی موچه‌كه‌یان.
ج ـ ده‌رماڵه‌ی مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا وناحیه‌كان و كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێ بوون به رێژه‌ی 40%ی موچه‌كانیان.
د ـ ده‌رماڵه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكان به ریژه‌ی 20% ی موچه‌كه‌یان.
سێیه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ ئاسان كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره.
چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره نه‌گونجێ.
پێنجه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی (1/11/1994)ه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق